بازرگانی جوانکتێب:عیشقی بێ نەخشانبەرهەم:دڵشاد مەریوانیقاڵب:شیعری نوێ (بێ قاڵب)خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدینەمئەزانی: بازرگانینەمئەزانی: تۆ لەوانەیکە خۆشەویستییەکی گەرمبەشەو و ڕۆژێک لە یاد ئەکەن!گیانم هێندە خرۆشابوونەمئەزانی بۆ کوێی بەرم!بەڵام ئێستاکە پێم زانینەک قوتابیبەڵکە مامۆستای شەیتانیلە بازاڕتا بەئاسانیدڵ ئەکڕرێئەفرۆشرێتۆ جوانێکی بازرگانیبەدەم مشتەری تازەوەزۆر ڕووخۆشیکۆن ئەفرۆشیبەنازەوەدێی بەپیر هینی تازەوەبازرگانیتبازرگانی عومری جوانیتهینی خۆتی نەوەک، هی مننەک ئەوانەش کە وەکو منئەتکڕین و ئەتفرۆشتنبازرگانیت پێوەکردنلە تۆ وایە:دنیا و ژیاندڵ کڕینە و دڵ فرۆشتننا.. نا.. خانمقسەی ناوێ و بێگومانمتێت گەیشتمچاک ئەزانمکە: فێڵاویتبەڵام ئەی جوانڕۆژێک ئەبێبەسەرتا بێتەماشای ئاوێنە بکەیزۆر مووی سپی بەدی کەی!ئەوسا ئەگریتقوڕ ئەپێویتبۆ ڕۆژانیبازرگانیبەڵام ئەوساکەسێک نابێلێت بکڕێتۆ هەر ئاوا بیربکەوەئێستا:جوانیتبەڵام ئەوسا:خۆت ئەیزانیت!
-------------------------------
Journey through the soul of Kurdish culture one story at a time. From the haunting verses of classical poetry to powerful contemporary narratives, explore the literary heritage that has preserved Kurdish identity across generations.
🎧 Available on all podcast platforms — Spotify, Apple Podcasts, Google Podcasts, and wherever you listen.
#KurdishLiterature #ئەدەبی_کوردی #Podcast #Literature