وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی هەسار و بەپێی پلانێكی ستراتیژی تاوەكو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێنن.
بەرەو ستراتیجیەتی هەولێر ٢٠٣٠ بۆ بەرەنگاریبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دروشمی ئەم ماستەر پلانەیە.
بۆ قسە و گفتگۆی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە، هاوکارمان ئەفشین دادوەر چاوپێکەوتنێکی پێکهێناوە لەگەڵ "گەشبین ئیدریس عەلی"، جێگری سەرۆكی رێكخراوی هەسار بۆ زانستی زەوی