- بەکارهێنانی (Under Desk Cable Tray) بۆ ڕێکخستنی کێبڵەکانی مێزی کارکردن.
- دەربارەی (NAS) و چۆنییەتی کارکردنی، هەروەها شێوازی دامەزراندنی پەپکەڕەقەکانی.
- کۆمپانیای (Fiverr) کۆمپانیا و فێرگەی (CreativeLive)ی کڕییەوە، وەکو بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی (Fiverr) چیتر (CreativeLive) لە ئێراق و هەرێمی کوردستان کارناکات.
پرسیار: ئایا هەموو ئەو کڕین و یەکگرتنانەی کۆمپانیا گەورەکان ئەنجامی دەدەن، داهاتووی خزمەتگوزارییەکان بۆ کوێ دەبات؟ - بۆ باشترکردن و وەگەڕخستنی (Firefox Suggest) لەوەبەدووا کۆمەڵێک زانیاریی بەکارهێنەر دەگەڕێنەوە بۆ مۆزێلا.
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ڕێبین سەربەست